دەرمان بەسەر هەشت هەزار جووتیار دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەرمان بەسەر هەشت هەزار جووتیار دابەش دەکرێت

ڕشاندنی دەرمان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان

ئاڤا نیوز

بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەمساڵدا دەرمانی قڕکەر، بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی جووتیاران دابەش دەکرێت و لەمڕۆوە هەشت هەزار جووتیار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر وەریدەگرن.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە کۆتایی وەرزی زستان، جووتیاران دەست بە ئامادەکاریی دەکەن بۆ داچاندنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانیان لە چەندی گەنم و جۆ و هەر بەرهەمێکی دیکە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەکو هاوکاری و پشتیووانی پاڵپشتی جووتیاران دەکات بە دابینکردنی بنەتۆ و پێداویستییەکانی دیکەی وەکو دەرمان.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "هەشت هەزار لیتر بە باشترین جۆری دەرمانی قڕکەر بەسەر هەشت هەزار جووتیار دابەش دەکەین، جووتیارانی سنووری هەولێر، کۆیە، مەخموور و کەرکووکیش دەرمانەکەیان پێدەدرێت و سوودمەند دەبن."

ئەمەش بزانە: دەرمانە قڕکەرەکە لە جۆری (کۆمب فلود)ـە و تایبەتە بە قەڵاچۆکردنی بژاری پەلک پان لە ناو کێڵگەکانی گەنم، بەبێ بەرامبەر بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ