هاوپەیمانییەکەی سوودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو سوپڕایز ڕوودەدات

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانییەکەی سوودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو سوپڕایز ڕوودەدات

هاوپەیمانیی "ئاوەدانی و گەشەپێدان" لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا

ئاڤا نیوز

سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی "ئاوەدانی و گەشەپێدان" کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات جەخت دەکاتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوو نەخشەی سیاسیی بۆ 25 ساڵی داهاتوو دەکێشێت، هاوکات لیستە سوننەکان لە بەغدا دەنگەکانیان چاوەڕواننەکراو دەبێت.

لێدوانی فەرمی: تالب یەساری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و کاندیدی هاوپەیمانییەیەکی سوودانی لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: پێم وایە ئەم هەڵبژاردنە بناغەی 25 ساڵی داهاتوو دادەنێت هاوشێوەی هەڵبژاردنی ساڵی 2005، ڕێژەی بەشداریش زۆر دەبێت، هێز و فراكسیۆنی نوێ دروست دەبن هاوشێوەی 20 ساڵ لەمەوبەر.

- لەم هەڵبژاردنەدا سوپڕایز ڕوودەدات، لە بەغدا هاوپەیمانییە سوننەکان ژمارەیەکی زۆر کورسی بەدەست دەهێنن ئەمەش مافی خۆیانە، شیعەكانیش دەبێت ڕیزەکانیان ڕێکبخەنەوە بۆ ئەوەی بگەینە ژمارەیەکی پێویست لە کورسییەکان، چونکە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پۆستی گرنگ و سیادی.

زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی سکاڵای لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دژی سوودانی تۆمار کرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گوایە پێگە و سەروەتی دەوڵەتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێناوە و داوای دوورخستنەوەی دەکرێت، تالبی یەساری بەرگریی لە سوودانی کرد و ڕایگەیاند: حکومەتی سوودانی پارەی دەوڵەتی بەکارنەهێناوە بەڵام زۆرێک لەو وەزیرانەی کە کاندید کراون لە هەڵبژاردن توانا و پێگەی وەزارەتەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا قۆستووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ