لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

شەیری بکە لە:
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

دیمەنی شاری کۆیە لەسەر چیای هەیبە سوڵتانەوە

ئاڤا نیوز

دوای ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای کۆیە و گوندەکانی دەورووبەری، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بکرێت.

وێنە گەورەکە: یەکێک لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهێنان بوو بە کێشەی کەمئاوی لە سەرجەم ناوچەکان، لەو چوارچێوەیەشدا چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەچەند ناوچەیەک جێبەجێکراون و بڕیارە لە کۆیەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی:  ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، چاوەڕێی نووسراوی ئەنجامدانی پڕۆژەکەین، بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لە کۆیە دەکرێت.

ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە بە 112 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی 18 مانگدا تەواو دەبێت، ئاو لە زێی بچووک وەردەگیرێت، کە پێکهاتووە لە پڕۆژەی ئاو و هێڵی گواستنەوە و وێستگەی ناوەندی، پڕۆژەکەش بە تۆڕی ئاوی کۆیە دەبەسترێتەوە و کێشەی کەمئاوی  دانیشتووانی کۆیە و چەند گوندێکی دەورووبەری چارەسەر دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ