مەسرور بارزانی: پەرە بە پێشخستنی وڵاتەکەمان دەدەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی دوو سایدی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگەیە کە کوردستانێکی ئازادمان هەیە، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان بە پێشخستنی وڵاتەکەمان. 


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەت دا ڕێگای دووسایدی حاجی ئۆمەرانی کردەوە کە ڕێگایەکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە بۆ هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە. 

لێدوانی فەرمی:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: حاجی ئۆمەران سەردەمێک پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول بوو، شوێنەواری بارزانی نەمر و شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە کە ئێمە ئێستا بەرهەمی دەستیان دەبینین، لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی ئەوانە کوردستانێکی ئازادمان هەیە. 

- دووسایدی حاجی ئۆمەران بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروستکراوە بۆ خزمەتی هاونیشتمانییانی ئەو سنوورە، ئەوەی لە دەسەڵاتی حکومەت بێت بۆ  خزمەتی هاووڵاتییان هەوڵدەدات، هاوکات پەرە بە گەشەسەندن و پێشخستنی وڵاتەکەمان دەدەین.

- ئەمە دووسایدە ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژییە چونکە دەروازەیەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.  

لەلایەکی دیکەوە: 
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایە و ڕایگەیاند: گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەیەکی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئەوەی ئەمڕۆ کردوومانە بەشێکە لەو پلانەی بە پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردوومانە. 


 




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ