ترەمپ هۆشداریی تووند بە حەماس دەدات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هۆشداریی تووند بە حەماس دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

لە لێدوانێکی نوێی سەرۆکی ئەمریکا دا، هۆشدارییەکی نوێ بە بزووتنەوەی حەماس دەدات و دەڵێت: "ئەگەر ڕەفتارەکانتان باش نەبن لەناوتان دەبەین".

چیڕۆکی سەرەکی: ڕێککەوتننامەی غەززە لەژێر پلانی 20 خاڵی ئاشتی ترەمپ بەڕێوەدەچێت کە تیایدا چەکداماڵینی غەززە، گواستنەوەی ئیدارەی غەززە بۆ لیژنەیەکی تەکنۆکراتی کاتی لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا، ئاوەدانکردنەوە و کشانەوەی ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی "60 خولەک"ـی کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە لاواز نییە بەڵکو زۆر بەهێز و تۆکمەیە.

-لەبارەی حەماسیشەوە دەڵێت، ئەگەر بمەوێت حەماس ناچار دەکەم کە چەک بە خێرایی داماڵن، دەشڵێت: ئەگەر ڕەفتارەکانی حەماس باش نەبن ئەوا لەناویان دەبەین و ئەوانیش لەمە ئاگادارن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ