دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان شاندی ئیمرالی سەردانی ئۆجەلان دەکات
- هەواڵ
- 3 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئیمرالی دەم پارتی، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەردانی دوورگەی ئیمرالی بکات و ڕاوێژکارێکی ئەردۆغانیش دەڵێت: پرۆسەی ئاشتی چووەتە قۆناغێکی نوێ.
وێنە گەورەکە: لە دوای بڕیارەکەی پەکەکە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە 26-10-2025 گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی دەستیی پێ کردووەتەوە. پەکەکە و دەم پارتی دەڵێن: ئیدی تۆپەکە لە گۆڕەپانی تورکیادایە و گەیشتوونەتە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە و کاتی هەموارکردنەوەی یاساکان هاتووە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکراونەتەوە بڕیارە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی، گواستنەوەی بیروڕای ئەردۆغان لەسەر پرۆسەکە و گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلان؛ پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ بچنە دوورگەی ئیمرالی.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: محەممەد ئوچوم، ڕاوێژکاری ئەردۆغان و جێگری سەرۆکی دەستەی سیاسەت و یاسا لە سەرۆکایەتیی کۆمار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە داوە پێدەچێت چووبنە ناو قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتییەوە و دەڵێت: چاوەڕێ دەکرێت لەم قۆناغەدا بەر لە تەواوبوونی چالاکییەکانی گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکان، شاندێکی کۆمیسیۆنەکە بچێتە ئیمرالی و گوێ لە ئۆجەلان بگرێت.
لای خۆیشیەوە عەبدولقادر سێلڤی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ئاک پارتیی دەسەڵاتدار لە گۆشەکەی خۆیدا ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی حورییەت نووسیوویەتی پێویستە شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا ئۆجەلان کاریگەرترین کەسە لە ناو پەکەکە و بۆ سەرخستنی پرۆسەکە ئەمە بووەتە پێویستییەکی حەتمی.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار 30-10-2025 بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە. دواتر ئەردۆغان ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە ئێجگار گرنگ، پڕبەرهەم و هیوابەخش بوو. خوا یار بێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەرییەکانی کۆبوونەوەکە دەبینین.
لە لایەکی دیکەوە: لە دەسپێکی 16ەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، دیموکراتی و برایەتی کە لە 30-10-2025 ئەنجام درا نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند زەمینەی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەڕەخسێنن.
بۆ ماوەی دوو ڕۆژیش شاندێکی هەشت کەسی کۆمیسیۆنەکە لە دوبلن'ی پایتەختی ئێرلەندا بوون، بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی سوپای کۆماری ئێرلەندا کە ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕی چەکدار بوو و ماوەی 31 ساڵ بۆ سەربەخۆبوونی ئێرلەندای باکوور و جیاکردنەوەی لە بەریتانیا تێدەکۆشا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





