
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە بریکارێکی خۆراک، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر بریكارەكان دەستیپێكرد، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی دهۆكیش دەڵێت؛ خراپی كوالێتیی برنج لە بەشەخۆراكی شەشەم و درەنگكەوتنی بڕیاری دابەشكردنی بەشەخۆراك لەلایەن بەغداوە، هۆكارن بۆ دواكەوتنی بەشەخۆراكی حەوتەم.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی بەشەخۆراكی شەشەم تێپەڕدەبێت، تا ئێستا بەشێكی زۆر لە هاونیشتمانیان سەبەتەی حەوتەمیان پێنەدراوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، دەستیانكردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ بەسەر بریكارەكان.
لێدوانی فەرمی: هەجەر تاهیر، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی دهۆك، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانیان گازندەیان لە خراپیی كوالێتی برنجی سەبەتەی شەشەم كرد، بەدواداچوونی وردمان بۆ ئەو بابەتە كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی، بۆیە؛ دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی مانگانە لە وادەی دیاركراوی خۆیدا دواكەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپاڵ ئەم هۆكارە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی فیدڕاڵ، بڕیاری دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی دواخست، بەم هۆیەوە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكان دواكەوت، ئەگینا خۆراكی پێویست لە كۆگاندا هەن.
زانیاریی زیاتر: سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی هەر ئەندامێكی خێزان لەمانە پێكدێت: سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، یەک قوتوو دۆشاوی تەماتە، نیو کیلۆ لەتکەنۆک، نیو کیلۆ نیسک و لیترێک زەیت.
ئەوەش بزانە: پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا وتی، ئەم هەفتەیە وەجبەی نۆیەمی بەشە ئاردیش دەگاتە لای بریکارەکانی خۆراک، بەمەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بریکارەکانیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






