شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بە نایاسایی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی زەوییەکان

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بە نایاسایی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی زەوییەکان

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

سەرەڕای دەرچوونی بڕیاری ڕاگرتنی نوێکردنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی زەوییە کێشە لەسەرەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە، کەچی عەرەبی هاوردە لە گوندی ئاوای مەنسووڕ، بە ڕۆژی ڕووناک و بەبەرچاوی سوپاوە، بە نایاسایی سەرقاڵی بیرلێدانن.

زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، قسەی لەگەڵ جووتیارانی کوردی گوندی مەنسووڕ لە قەزای داقووق کردووە و ڕایدەگەیێنن، عەرەبی هاوردە، بە ڕۆژی ڕووناک و بەبەرچاوی هێزەکانی سوپای عێراق لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکە بیر لێدەدەن.

پەیوەست بەم بابەتەوە: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەرچەندە نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقم بۆ سەرجەم بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە ناردووە و ئاماژەم داوە بە ئەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی ئەو زەوییانە نوێ ناکرێنەوە و هەموو جۆرە ڕەفتارێکیش لەسەر ئەو زەوییانە قەدەغەیە، کەچی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵیی کەرکووک، وەک پێویست پابەندی ئەو بڕیارە نەبووە و بە نایاسایی بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان، پێویستە ڕێککاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بگیرێتەبەر."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور سەر بە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، بە نووسراوی ژمارە 553 لە 14-5-2025 کە ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووە، تێیدا بڕیار دراوە بە گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی خۆیان و ڕاگرتنی نوێکردنەوەی هەر جۆرە گرێبەستێکی کشتوکاڵی کە پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ