داخستنی حکومەتی ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت

شەیری بکە لە:
داخستنی حکومەتی ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت

دیمەنی بەردەم کۆشکی سپی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئەمریکا ماوەی 34 ڕۆژە داخراوە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی تا کەمتر لە 48 کاتژمێری دیکە ئەوا وەک درێژترین ماوەی داخران لە مێژووی ئەمریکادا تۆمار دەکرێت.

چی ڕوودەدات: 1-10-2025، حکومەتی ئەمریکا پەکی کەوت ئەمەش لە ئەنجامی پەسەندنەکردنی بودجەی ساڵی 2026ی  لەلایەن کۆنگرێسەوە، بەمجۆرە حکومەتی ئەمریکا مووچەی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی ڕاگرتووە، ئێستا داخستنی حکومەت لە 34هەمین ڕۆژیدایە و چەند کاتژمێرێکی ماوە کە ببێتە درێژترین داخستن تا ئێستا لە مێژووی ئەمریکادا ڕوویدابێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک کە دوێنی بڵاوکراوەتەوە لە کەناڵی سی بی ئێس، هیچ نیشانەیەکی نیشان نەدا کە بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت دیموکراتەکانی بە "شێتێکی شێت" وەسفی کرد، وتی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە کۆتاییدا دەبێت تەسلیم بێت و دەنگ بدات بۆ کردنەوەی حکومەت.

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکان، بەهۆی داخستنی حکومەت زیاتر لە یەک ملیۆن و چوار سەد فەرمانبەری ئەمریکا مۆڵەتی بێ مووچەییان بۆ کراوە یان بەبێ مووچە دەوام دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ