ئێران: پەلەی دانوستانمان نییە

شەیری بکە لە:
ئێران: پەلەی دانوستانمان نییە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەڵامی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت: پەلەی دانوستانمان نییە.

چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات و بگاتە ڕێککەوتن. ترەمپ وتی "هەڵبەت ئەوان ئەمە ناڵێن و ناشبێت بیڵێن. هیچ دانوستانکارێکی باش ئەمە ناڵێت. بەڵام ئێران زۆر دەیەوێت ڕێککەوتن بکرێت."

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران هیچ پەلەی دانوستانی نییە. ئەو گوتیشی سەردانی مەجید تەخت ڕەوانچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ مەسقەتی پایتەختی عوممان هیچ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە نییە و لەم چوارچێوەیەشدا هیچ پەیامێک ئاڵوگۆڕ نەکراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی ئێران زانیاریی پێچەوانە سەبارەت بە گەیشتنی پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران دەدەن؛ پێشتر فاتیمە موهاجەرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ڕایگەیاندبوو وەزارەتی دەرەوە پەیامی ئەمریکای بەدەست گەیشتووە. 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ