عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت

شەیری بکە لە:
عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت

بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە عێراق

ئاڤا نیوز

عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی عەرەبیدایە و پلەی 86ی جیهانی گرتووە لە کۆی 147 وڵات لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI).

وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی جیهانی، زیرەکی دەستکرد بە خێرایی لە گەشەکردندایە و وڵاتان پێشبڕکێیانە بۆ سوودوەرگرتن لێی، بەڵام عێراق لە ڕیزبەندی کۆتایی وڵاتانی عەرەبی و لە پلەی 86ی جیهانیدا دێت لە بەکارهێنانیدا. ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمیی وەبەرهێنان لە گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و پەروەردەی تەکنیکی کە پێویستە بۆ پێشخستنی ئەم بوارە گرنگە.

بڵاوکراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بڵاوبوونەوەی زیرەکی دەستکرد" کە لەلایەن پەیمانگای ئابووریی زیرەکی دەستکردی سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە دەرچووە، دەریخستووە عێراق پلەی 13ی عەرەبی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەلایەن دانیشتووانی تەمەنی کارکردنەوە، بە ڕێژەی 10.3%. ئەمەش وایکردووە لە پلەی کۆتایی وڵاتانی عەرەبیدا بێت.

هۆکارە زانراوەکان: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "ڕێژەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە عێراقدا نزمە بە بەراورد لەگەڵ قەبارەی ئابووریی وڵاتەکە، ئەمەش گوزارشت لە کەمیی وەبەرهێنان لە گۆڕانکاریی دیجیتاڵی و پەروەردەی تەکنیکی دەکات".

ژمارەکان وا دەڵێن: لەسەر یاستی وڵاتانی عەرەبی، ئیمارات پلەی یەکەمی عەرەبی و جیهانی گرتووە بە ڕێژەی 59.4%، پاشان قەتەر 35.7%، ئوردن 25.4%، لوبنان 24.8%، سعودیە 23.7%، و عومان 22.6% دێن.
لەسەر ئاستی جیهانیش، ئیمارات لە پێشەوەی لیستەکەدایە بە ڕێژەی 59.4%، دواتر سەنگافورە 58.6%، نەرویج 45.3%، ئایسلەند 41.7%، و فەڕەنسا 40.9% دێن. کەمبۆدیاش لە کۆتایی لیستەکەدایە بە ڕێژەی 4.6%.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ