نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت

شەیری بکە لە:
نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت

پڕکردنەوەی بەرمیلی نەوت لە ناوەندەکانی خوێندن

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو نەوتی سپی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکات.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا لەڕێگەی چەند کۆمپانیایەک نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت، ڕێککارەکان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە هەوڵی ئەوەداین لە پارێزگای سلێمانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک بکەین بەمەبەستی دابینکردنی نەوت بۆ قوتابخانەکانی سنوورەکە، لە هەولێر و دهۆکیش بەهەمان شێوە.

زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە ئەمساڵ بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دابەش بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ