سوودانی وتەبێژی مالیکی لە پۆستە حکومییەکەی لادەبات

شەیری بکە لە:
سوودانی وتەبێژی مالیکی لە پۆستە حکومییەکەی لادەبات

هیشام ڕوکابی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بڕیارێکی مەرسومی، هیشام ڕوکابی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نووری مالیکی، لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن دوور دەخاتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دادەنێت.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 11ـی ئەم مانگە، ناکۆکییەکانی نێوان سوودانی و مالیکی قووڵتر دەبێتەوە، سوودانی وتەبێژەکەی مالیکی لە پۆستە حکومییەکەی دوور دەخاتەوە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سوودانی بە مەرسومێکی فەرمی کۆتایی بە ئەرکی هیشام ڕوکابی وەک ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن هێنا و باسم عەوادی وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرد.

لێدوانی فەرمی: هیشام ڕوکابی لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند،"فەرمانی لەکارلادانەکەم پێگەیشتووە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ