بەندەکانی جێبەجێکردنی چوارچێوەی هاوکاریی بواری ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەندەکانی جێبەجێکردنی چوارچێوەی هاوکاریی بواری ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا ئاشکرا دەکرێت

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا

ئاڤا نیوز

وردەکاریی میکانیزمی جێبەجێکردنی چوارچێوەی هاوکارییەکانی بواری ئاو کە دوێنێ لەنێوان عێراق و تورکیا واژۆکرا، ئاشکرا دەکرێت. میکانیزمەکە بریتییە لە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگ بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراقدا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2ـی 11ـی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاوی لەنێوان عێراق و تورکیا کرد، کە لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات واژۆکرا.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی عێراق، وردەکاریی میکانیزمی جێبەجێکردنی چوارچێوەی هاوکاریی ئاو لەگەڵ تورکیا ئاشکرا دەکات. کە پێشتر چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گفتوگۆکان لەنێوان هەردوو لایەن زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوون بۆ گەیشتنە میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان. لە 02-11-2025، میکانیزمی جێبەجێکردنی چوارچێوەی هاوکاریی ئاو واژۆکرا، کە پڕۆژەی ستراتیژیی گرنگ لە بواری ئاودا لەخۆدەگرێت، وەک:

•    پڕۆژەکانی باشترکردنی کوالێتیی ئاو و ڕاگرتنی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکان.
•    پڕۆژەکانی پەرەپێدانی شێوازەکانی ئاودێری و بەکارهێنانی تەکنیکە نوێیەکانی ئاودێری.
•    پڕۆژەکانی چاکسازیی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
•    پڕۆژەی حوکمڕانیی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق و ڕێکخستنی بەکارهێنانی.

شێوازی جێبەجێکردن: میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاو لەسەر ئەم بنەمایانە کار دەکات:

1. دیارکردنی پڕۆژەکان: تیمێکی ڕاوێژکاریی هاوبەش لە نێوان عێراق و تورکیا پڕۆژەکانی ئاو دیار دەکەن بەپێی داواکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق.

2. جێبەجێکردنی پڕۆژەکان: لایەنە عێراقییەکان پڕۆژەکان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کۆمپانیا تورکییەکان پێشبڕکێ بکەن، لەگەڵ بەشداریی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق. بڕیاری پارەدارکردنیان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بەرز دەکرێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی دەکات.

3. شێوازی پارەدارکردن: پڕۆژەکان لە ڕێگەی فرۆشتنی بڕێکی دیارکراو لە نەوتی خاو بە کۆمپانیایەکی تورکی کە لەلایەن عێراقەوە قبووڵ کراوە، پارەدار دەکرێن. ئەگەر نەوتەکە لە دەرەوەی تورکیا و لە بازاڕی ئەوروپا بفرۆشرێتەوە، عێراق 65%ـی قازانجی دووبارە فرۆشتنەوەکە وەردەگرێت.

4. فرۆشتنی نەوت: میکانیزمەکانی فرۆشتنی نەوت بە کۆمپانیا تورکییەکان بەپێی ڕێکارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" دەبێت.

5. کاریگەری: ئەم میکانیزمە بە درێژایی ماوەی کاریگەریی ڕێککەوتننامەی ئاو، بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ