کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بڕوانامەی ساختە کردووە

شەیری بکە لە:
کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بڕوانامەی ساختە کردووە

دیمەنی محەممەد زەرزور بە تەنیشت حەلبووسییەوە

ئاڤا نیوز

بەڵگەمانەیەکی فەرمی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ساختەبوونی بڕوانامەی کاندیدێکی پارتی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی دەسەلمێنێت، سەرەڕای ئەوە هێشتا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوورینەخستووەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڵگەنامەیەک لە ڕۆژی 21ـی مانگی ڕابردوو لە وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، دووپاتی دەکاتەوە نووسراوی هاوتاکردنی بڕوانامەی (محەممەد زەرزور) دروست نییە کە لە قوتابخانەی دواناوەندیی ئەنتاکایا لە تورکیا وەریگرتووە.

کاردانەوەکان: ئەم بابەتە مشتومڕێکی بەرفراوانی لای چاودێران و کەسایەتییە سیاسییەکان دروستکردووە و گومان دەخەنە سەر شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و وردبینکردنی بڕوانامەی کاندیدەکان، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بەم دۆسیەیە دەرنەچووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ