وەزارەتی پەروەردە تەختەی دیجیتاڵی بۆ چەند قوتابخانەیەک دابین دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە تەختەی دیجیتاڵی بۆ چەند قوتابخانەیەک دابین دەکات

دیمەنی سمارت بۆردی تایبەت بە قوتابیان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن سمارت بۆرد (تەختەی دیجیتاڵی)ـی بۆ چەند قوتابخانەیەکی بازنەی یەکەمی خوێندن دابین دەکات. پەیوەستکراون بە ژیریی دەستکردەوە.

وێنە گەورەکە: بۆئەوەی قوتابیان بە نوێترین ئامێر و شێوازیی سەردەمیانەی فێربوون ئاشنا بكرێن، بەجۆرێک کە هاوتا و نزیک بێت لەگەڵ سیستەم و پڕۆگرامی خوێندنی وڵاتانی پێشکەوتوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە تەختەی دیجیتاڵی بۆ قوتابخانەکان دابین بکات.

لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک قۆناغی یەکەم بە بەهای 430 ملیۆن دینار،  200 تەختەی زیرەک (سمارت بۆرد) بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابینکران، سەرەتای هەفتەی داهاتوو  دەستدەکرێت بە دابەشکردنیان.

بۆچی گرنگە: سمارت بۆرد (تەختەی دیجیتاڵی) یەکێکە لە هۆیە پێشکەوتووەکانی فێرکردن، توانای بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگی هەیە، سەرنجی قوتابی بۆ وانەکان ڕادەکێشێت و بابەتەکان ڕوونتر دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا کەشێکی چالاک لە نێوان قوتابییەکان دروست دەکات و زانیارییەکان لە مێشکی قوتابی باشتر دەچەسپێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ