نزیکەی 700 کەس ناویان لە تیروپشکی حەج دەرهێنرا

شەیری بکە لە:
نزیکەی 700 کەس ناویان لە تیروپشکی حەج دەرهێنرا

پەڕەی سەرەکی سیستەمی پێشکەشکردن بۆ حەج

ئاڤا نیوز

ناوەراستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت و یەکەم کاروانی حاجییان لەسەرەتای مانگی ئایاری ساڵی ئایندە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ سعوودیە بەڕێدەکەون، بۆ ئەمساڵیش پشکی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 135 کەسە، بەهۆی دووبارەبوونەوەی ناویان نزیکەی 700 کەس ناویان لە تیروپشکی حەج دەرهێنرا.

وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی حەج بەردەوامە و بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواو دەبن، لە ناوەراستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت و ژمارەکی زۆر لەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە لادراون.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، 89 هەزار حەجخواز ناویان تۆمارکردووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش تیروپشک بۆ ناوی ئەو حەجخوازانە دەکرێت کە لە سیستمەکە ناویان تۆمارکراوە و هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوەکان ڕاستەوخۆ حەجخوازەکە لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە ناوی دەرچووە.

لەبارەی ناو تۆمارکردن و تیروپشک لە ڕێگەی سیستەمی ئەلکترۆنییەوە کاروان ستوونی گوتی، "سیستمەکە زۆر دادپەروەرانە کاردەکات و  612 فۆڕمی ڕەتکردووەتەوە کە ناوی 699 کەسی تێدابووە، پێشتر چوونەتە حەج و ویستوویانە دووبارە بچنەوە، بەڵام سیستمەکە قبوڵی نەکردوون."

زانیاریی زیاتر: ناوتۆمارکردنی حەجخوازان لە سیستمەکە لە ڕۆژی 26-10-2025 وەستاوە، بەڵام  بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە تا 15-11-2025 درێژکراوەتەوە کە لە هەرێمی کوردستان 400 کۆمپانیان ڕێگەپێدراون گرێبەست بکەن، بەشێکی زۆریان گرێبەستیان کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ