کۆمیسیۆن چوار کاندیدی دوورخستەوە و سەرۆک لیستێکیش بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن چوار کاندیدی دوورخستەوە و سەرۆک لیستێکیش بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدات

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی نەینەوا و زیقار، چوار کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستەوە، لە پارێزگای بەسرەش سەرۆکی لیستی "ئیبشیر یا عێراق"ـی بە 10 ملیۆن دینار سزادا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە تا دوای هەڵبژاردن و دەرچوونی کاندیدەکانیش بۆ پەرلەمان، ئەگەر ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەبارەی کاندیدەکان بەدەستبگات، دەتوانێت کاندیدەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و گەیشتن بە پەرلەمان دووربخاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن ئەمڕۆ دووشەممە کۆبووەوە و بڕیاریدا دوو کاندیدی هاوپەیمانی سیادە و نەینەوا لیئەهلیها لە پارێزگای نەینەوا و دوو کاندیدی حیزبی ئیسار و جەماهیری وەتەنی لە پارێزگای زیقار لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووربخاتەوە، ئەویش بەتۆمەتی پەیوەندییان بە حیزبی بەعسەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنەکە، مستەفا جەبار سەنەد، پەرلەمانتاری ئێستا و سەرۆکی لیستی "ئیبشیر یا عێراق"ـی لە پارێزگای بەسرە بە 10 ملیۆن دینار سزادا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری سزاکە بدات تەنیا باسی لەوەکردووە، کە ئەو کاندیدە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن مامەڵەی کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ