بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا 17 کەس زیندانی دەکرێن

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا 17 کەس زیندانی دەکرێن

دیمەنی دەستگیرکردنی چەند کەسێک لەلایەن پۆلیسی تورکیا

ئاڤا نیوز

هۆبەی 30ـی دادگای سزا قورسەکانی ئیستانبووڵ، بڕیاری لەسەر دۆسیەی ئەو 17 تۆمەتبارە دا کە لە ئایاری 2023ـەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی مۆسادی ئیسرائیل و چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی مۆساد ویستوویەتی بە ئامانجیان بگرێت، دەستگیرکرابوون.

بڵاوکراوەی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکدا دادگاکە بڕیارەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا، سەلجوق کوچوککایا بە تۆمەتی "سیخوڕیکردنی سیاسی و سەربازی" بە 15 ساڵ، دوو تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی "هەڕەشەکردن لە خەڵک بە نهێنی" هەریەکەیان بە شەش ساڵ و هەشت مانگ، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی "کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسی بە شێوەی نایاسایی" هەریەکەیان بە 26 ساڵ و هەشت ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.

چوار تۆمەتباریش بە ماوەی جیاوازی 18 ساڵ و چوار مانگ تاوەکو هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانیکردن سزا دەدرێن. هەروەها 10 تۆمەتبارەکەی دیکەیش بە تۆمەتی "یارمەتیدانی سیخوڕانی سەربازی و سیاسی" بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن سزا دەدرێن.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەلجوق کوچوککایا کە ناوی نهێنی "تانەر سەزگین"ـی بەکار هێناوە و خۆی وەک "ڕاوێژکاری توێژینەوەی تایبەت" ناساندووە، سەرۆکایەتی ئەو تۆڕە دەکات کە زانیارییان لەبارەی شوێنی مانەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەو کەسانە کۆکردووەتەوە کە لە تورکیا دەژین و مۆساد ویستوویەتی بە ئامانجیان بگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ