باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران

دیمەنی دوو قاچاخچییە دەستگیرکراوەکە

ئاڤا نیوز

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی کۆچبەری نایاسایی و 23 کەسی بیانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی نایاسایی هێنرا بوون بۆ سلێمانی.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان سنووری لەگەڵ چەند وڵاتێک هەیە، لەماوەی ڕابردوو هەوڵی پەڕینەوە بەشێوەی قاچاخ هەبووە و دەستگیرکراون. بەشێک لەو کەسانە هەوڵیانداوە لەڕێگای شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بچن بۆ شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 27-10-2025  دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا دوو قاچاخچی هێنانی کۆچبەری نایاسایی دەستگیربکەن لەگەڵ 23 کەسی بیانی کە بەشێوەی قاچاخ هێندرابوونە هەرێمی کوردستان و بە نیازبوون بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببرێن.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاسایش تۆمەتباران بە ماددەی 38 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان سنوورداش کرانەوە. بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە بهێنرێت کە لێیەوە هاتوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا هەوڵیدا لە ئاسایشی سلێمانی شوێنی هاتووی ئەو قاچاخچی و کۆچبەرانە بزانێت، بەڵام ئاسایش وەڵامیان نەدایەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ