سەبارەت بە بەڕێوەبردنی غەززە ئەمریکا یاسایەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی غەززە ئەمریکا یاسایەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ئامادە دەکات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی

ئاڤا نیوز

ئەمریکا ڕەشنووسێک سەبارەت بە غەززە ئامادە دەکات کە تیایدا ئەرکێکی فراوان بە ئەمریکا و وڵاتانی بەشداربوو دەدات بۆ بەڕێوەبردنی غەززە و دابینکردنی ئاسایش. بەجۆرێک ئەرکەکە تا کۆتایی ساڵی 2027 دەخایەنێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەری ئەکسیۆس، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووە بۆ دامەزراندنی هێزێکی نێودەوڵەتیی لە غەززە لانیکەم بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت، تێدا دەسەڵات بە واشنتن و وڵاتانی دیکە داوە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەو ماوەیەدا، هاوکات بەگوێرەی ڕەشنووسەکە ئەرکێکی فراوان بە ئەمریکا و وڵاتانی بەشداربوو دەدرێت بۆ بەڕێوەبردنی غەززە و دابینکردنی ئاسایش تا کۆتایی ساڵی 2027 و ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکەش لە ئارادایە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەکسیۆس دەڵێت، ئەو ڕەشنووسە بنەمای دانوستانەکان پێکدەهێنێت کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەنێوان ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی ئەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا و یەکەمین قۆناغی سەربازی لە غەززە جێگیر بکرێت.

ئەمەش بزانە: بەپێی ئەو زانیاریانەی پێشتر بەدەست ئەکسیۆس گەیشتوون، وڵاتانی وەک ئەندەنوسیا، ئازەربایجان، میسر و تورکیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەشداریکردنی هێزەکانیان  لە ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ