مارک ساڤایە یەکەم پەیامی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مارک ساڤایە یەکەم پەیامی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە

مارک ساڤایە، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق

ئاڤا نیوز

مارک ساڤایە، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق تەنیا 16 ڕۆژە لە ئەرکەکەی بەردەوامە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس یەکەم پەیامی خۆی بە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بڵاوکردەوە. 


چیرۆکی سەرەکی: مارک ساڤایا، هاوڵاتییەکی کلدانی ئەمریکییە و بنەچەی دەگەڕێتەوە بۆ کلدانەکانی عێراق، ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت ئەوەیە کە یەکێک لە ئەرکەکانی دوورخستنەوەی هەر لایەنێکی نزیک لە ئێرانە لە حکومەتی داهاتووی عێراق، بەتایبەتی گرووپە چەکدارەکان.

 

پەیامی فەرمی: مارک ساڤایا لە تۆڕی "ئێکس" نووسیویەتی: پیرۆزە لە هەردوو گه‌لى کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا، دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکەم و ئەو ڕێککەوتنە بەرز دەنرخێنم لەنێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

 

ساڤایە ئەوەشی نوسیووە: ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان کە گرنگن بۆ بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی ئه‌وانه‌ى بەهۆی وشکەساڵی و کەميی ئاوەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئەمه‌ریکا پابەنديی بەهێزی خۆی بۆ پشتگيرى له‌ عێراق و گەلەکەی دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیريی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ