بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە

پۆستەری یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی

ئاڤا نیوز

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا و بە چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-2025، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی بکرێتەوە.

وێنە گەورەکە: بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دونیا لەبواری جۆراوجۆر، ساڵانە ژمارەیەک پێشانگای نێودەوڵەتیی لە بواری جۆراورجۆر دەکرێنەوە، دەیان کۆمپانیاکانی ناوخۆ و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشداریی تێدا دەکەن.

لێدوانی فەرمی: گۆران سەعد عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاریی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت: یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی (1ST Erbil International Fitness & Sport Expo Show)، کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ دەکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پێشانگاکە لەلایەن کۆمپانیای (Events Avenue) ڕێکخراوە و زیاتر لە 70 کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە بەشدارییان کردووە.

زانیاریی زیاتر: پێشانگاکە لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی کۆمسیۆنی ئۆلۆمپی هەولێر، یەکێتی لەشجوانی و فیتنسی عێراق، یەکێتی هەولێری لەشجوانی و فیتنس بە هاوبەشی وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا، چین، پۆڵەندا، پورتوگال بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی وەرزش لە وڵاتانی ئێران، سووریا، ئیماڕات، تورکیا ، ئوردن و میسر بەشداری لە پێشانگاکە دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم پێشانگایە نوێترین پێشکەوتنەکانی وەرزش، لەشجوانی خۆراک و بەرهەمەکانی تەندروستی دەخرێنەڕوو.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی، پاڵەوانییەتی لەشجوانی، پاڵەوانیەتی بۆکسێن، پێشبڕکێی دەستشکاندنەوەی قۆڵ و کێبڕکێی لەشجوانی (Fitness Challenge) ئەنجام دەدرێن.

ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا، سپۆنسەری میدیایی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانییە، ڕووماڵێکی تایبەتی پێشانگاکە دەکات، لە ڕێگەی شاشەی ئاڤا میدیا و پلاتفۆرمەکانی، بڕگە بە بڕگەی چالاکییەکان و هەموو بەشەکانی پێشانگا بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ