کۆریای باکوور ماڵئاوایی لە سەرۆکی فەخریی دەکات

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور ماڵئاوایی لە سەرۆکی فەخریی دەکات

ماڵئاوایی لە کیم یۆنگ نام، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای گەل لە کۆریای باکوور

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە کۆریای باکوور لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وڵاتەکە ماڵئاوایی لە کیم یۆنگ نام، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای گەل کرد کە سەرۆکی فەخریی کۆریای باکوورە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کیم یۆنگ نام، شۆڕشگێڕی گەورە کە دەستکەوتی زۆری بۆ وڵاتەکەماندا بەجێهێشتووە، لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

زانیاریی زیاتر: کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرس بەشداری مەراسیمی کیم یۆنگ نام، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای گەل ''پەرلەمان''ـی وڵاتەکە کرد.

باکگراوند: کیم یۆنگ نام لە ساڵی 1928 لەدایکبووە و خاوەنی چەندین پۆستی گەورە بوو لە کۆریای باکوو،  لە ساڵی 1998 بە سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی ئەنجوومەنی باڵای گەل هەڵبژێردرا کە هاوتایە لەگەڵ پۆستی فەخری سەرۆکی دەوڵەت، لە تەمەنی 97 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ