حکومەتی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای "ڕێگەی گەشەپێدان" ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای "ڕێگەی گەشەپێدان" ئامادە دەکات

دیمەنی بەندەری فاو کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی ڕێگەی گەشەپێدان

ئاڤا نیوز

ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای "رێگای گەشەپێدان"ی کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا ڕەشنووسی پرۆژە یاسای ڕێگاکە تاوتوێ کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکەدا کرا و وردەکارییەکانی تاوتوێ کرا بە مەبەستی تەواوکردنی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەیشتن بەو ئامانجانەی کە ئەم پڕۆژە ستراتیژی و گەشەپێدانە نێودەوڵەتییە بۆیان داڕێژراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگەى گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و پاشان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات، بە سنووری 11 پارێزگا تێدەپەڕێت و لە فێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى هەزار و 200 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ