مامۆستایەکی ئایینی سلێمانی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
مامۆستایەکی ئایینی سلێمانی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

وێنەی مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید ناسراو بە 'عەبدوڵڵای دێرێیی'

ئاڤا نیوز


مامۆستا عەبدوڵڵا حاجی سەعید ناسراو بە 'عەبدوڵڵای دێرێیی'، پێشنوێژ وتارخوێنی مزگەوتیکی سلێمانی، شەوی ڕابردوو تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لەبەردەم نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا، بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و دووانیان برینەکەیان سەخت بوو، کە یەکێکیان مامۆستا عەبدوڵڵای دێرێیی بوو، کە سەرەنجام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

لێدوانی فەرمی: هاوژین ڕەئوف، بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا حاجی سەعید، پێشنوێژ لەمزگەوتی حاجی جلالی ئاسنگەر لەسلێمانی، ساڵانێکی زۆرە خزمەتی بڵاوکردنەوەی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکات، بەداخەوە لە تەمەنی 69 ساڵیدا بە ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد."

لەلایەکی دیکەوە: د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردووەتەوە، سەرەخۆشی و دڵنەوایی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری کۆچکردوو دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ