دادگاییکردنی ئارام قادر دواخرا

شەیری بکە لە:
دادگاییکردنی ئارام قادر دواخرا

ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ بڕیار بوو پرۆسەی دادگایی کردنی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 30ـی ئەم مانگە دواخرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئارام قادر، سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە 12ـی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیر كراوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگایی بکرێت.

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی، گوتی: بەبێ ئامادەبوونی ئارام قادر، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دادگاییکردنی ئارام قادر بۆ 30-11-2025 دواخرا.

لێدوانی فەرمی: سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە ئاڤا میدیای گوت: لە دەستەی مافی مرۆڤ، چەندین جار نووسراومان کردووە و هەوڵمانداوە ئارام قادر ببینین، بەڵام ڕێگەیان نەداوە بیبینین، تەنانەت ئەو کاتەی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، سەردانی ئاسایشی سلێمانی کرد، داوای کردبوو ئارام قادر ببینێت، کەچی پێیان گوتبوو ئارام قادر لای ئەوان نییە.

ئەمەش بزانە: بە گوتەی کەسوکاری ئارام قادر، تەنانەت ڕێگە بە پارێزەرەکەشی نادرێت سەردانی ناوبراو بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ