ئەو گەنجەی لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا نەخۆشکەوت، گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
ئەو گەنجەی لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا نەخۆشکەوت، گیانی لەدەستدا

مێهران هەرکی ئەو گەنجەی کۆچی دوایی کرد

ئاڤا نیوز

گەنجێکی قەزای ئاکرێ لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تووشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبێت، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

چیرۆکی سەرەکی: مێهران هەرکی، گەنجێکی قەزای ئاکرێیە، لە ڕۆژی یەکشەممە 14-9-2025، لەناو ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی تووشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبێت و ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بووەستێت، بەمەش بەخێرایی دەگەیێنرێتە نەخۆشخانەیەکی دهۆک. 

لێدوانی فەرمی: د. شەهرام هەرکی، برای ئەو گەنجە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئیلتیهابێکی زۆر لەنێو جەستەی براکەمدا هەبووە و بەشێوەیەکی کتوپڕ مێهرانی لە جووڵە خستووە، دوای مانەوەشی لەژێرچاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە، دواجار بەهۆیی سەختیی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەستدا و بۆ هەتا هەتایە بەجێی هێشتین.

باکگراوند: مێهران هەرکی، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی قەزای ئاکرێ بوو، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ماڵئاوایی لە هاوژین و کەسوکارەکەی کرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ