شوێنەوارێکی دەگمەنی سیستمی ئاوەڕۆی کۆن لە مۆزەخانەی گەرمیان نمایش دەکرێت

شەیری بکە لە:
شوێنەوارێکی دەگمەنی سیستمی ئاوەڕۆی کۆن لە مۆزەخانەی گەرمیان نمایش دەکرێت

بەشێک لەو شوێنەوارەی لە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوور نمایش کراوە

ئاڤا نیوز

بڕیارە بەمزووانە شوێنەوارێکی دەگمەنی سیستمی ئاوەڕۆی کۆن کە تەمەنی بۆ سەردەمی وەرکا دەگەڕێتەوە، نمایش بکرێت. شوێنەوارەکە کۆمەڵێک گۆزەی بەیەکەوە بەستراون و بۆ ڕێڕەوی ئاوەڕۆی ماڵان بەکارهاتوون.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2018 لە گوندی بان ئاسیاوی کەلار شوێنەوارێکی دەگمەن دۆزرایەوە. ساڵی 2019 تیمێکی زانکۆی گلاسکۆی بەریتانی کنە و پشکنینی لە شوێنەکە دەستپێکرد. دەرکەوت چەند شوێنەوارێکی دەگمەنی لێیە کە قۆناغی نیشتەجێبوونی سەردەمی جیاوازن، لە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەکانی (کاڵکولیسیکی پێنجەمەوە 4400 ساڵ پێش زاین تا سەردەمی جەمدەت نەسر 2900 ساڵ پێش زاین). بەڵام گرنگترین قۆناغی نیشتەجێبوونی شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وەرکا لە 3200 ساڵ پێش زاین. بە یەکێک لە شوێنەوارە دەگمەنەکانی مێژوویی مرۆڤایەتی دادەنرێت. 

لێدوانی فەرمی: ساڵح محەممەد سەمین، بەڕێوەری مۆزەخانەی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەمێکە ئەو شوێنەوارانەمان گواستووەتەوە مۆزەخانە، خەریکە کارکردن تیایدا تەواو دەبێ و ئامادە دەبێت بۆ نمایش. بەڵام هێشتا کاتێکی دیاریکراو نییە. گرنگترین بەشی ئەو شوێنەوارە دۆزینەوەی سیستمی ئاوەڕۆی کۆشکێکە کە بە گۆزەی بەیەکەوە بەستراو ئاوەڕۆی ئەو شوێنە براوەتە دەرەوە. ژمارەی گۆزەکان لەنێوان 18 بۆ 19 گۆزە دەبێت. ئەم سیستمی ئاوەڕۆیە لەناو پاشماوەی کۆشکێکی گەورە دۆزراونەتەوە کە پێ دەچێ حکومڕانی لە کۆشکەکە کرابێت. 

- بەڕێوەبەری مۆزەخانەی گەرمیان دەشڵێت: چەند خولێکی دیکەی کنە و پشکنین لە شاخی کۆرە دەکەین، چونکە پێمان وایە هێشتا ئاسەواری گرنگ لەو ناوچەیە هەن. چونکە لەکاتی دۆزینەوەی گۆزە ئاودێرییەکان، لە چێشتخانەی کۆشکەکە نزیکەی 15 قاپی لە قوڕ دروستکراو بەسەریەکەوە دانراو دۆزرانەوە و ئێستا گواستراونەتەوە مۆزەخانە، چەندین کەلوپەلی چێشتلێنانیش دۆزراونەتەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ