لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە

شەیری بکە لە:
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە

ئاڵای ئێران لە چوارچێوەی گرتووخانە

ئاڤا نیوز

دەستگیرکردنی هاووڵاتییان لە ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی مانگی ڕابردوو 87 هاووڵاتی دەستگیر کراون کە 37 کەسیان کوردن.

چیرۆکی سەرەکی: بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 87 هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێنراون، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە بە 70.5٪ زیادی کردووە.

لێدوانی فەرمی: نەشمیل عابدی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەشی هەرە زۆری دەستگیر کراوەکان کوردن، بە جۆرێک لە کۆی 87 کەس، 37 کەسیان کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، کە دووانیان لە خوار 18 ساڵییەوەن، هاوکات زۆرترین ڕیژەی دەستبەسەرکردن لە پارێزگای ئورمییە بووە بە 27 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 24 کەسیان کورد بوون. 

زانیاریی زیاتر: لە مانگی ڕابردوو دوو مامۆستا و خوێندکارێکی زانکۆ کە هەرسێکیان کورد بوون، دەستگیر کراون.

مامۆستایانی دەستبەسەرکراو:

یەکەم: حەسەن فەرەجی، مامۆستای زانکۆی- خەڵکی مەریوان

دووەم: جەهانگیر ڕۆستەمی، مامۆستای خانەنشین- خەڵکی سەحنە

لەلایەکی دیکەوە: نووسەر و هونەرمەندان بەشێکی دیکەی دەستگیر کراوان بوون: دوو نووسەر بەناوەکانی گزینگ قازی، خەڵکی مەهاباد و شایان هووشیار خەڵکی ئورمیە، هاوکات هونەرمەندێکی خەڵکی ئەهواز بەناوی عەباس دەغاغلە، مانگی ڕابردوو لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ