باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش بۆ تورکیا بە خێر دەگەڕێت

شەیری بکە لە:
باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش بۆ تورکیا بە خێر دەگەڕێت

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە

ئاڤا نیوز 

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایدەگەیەنێت، چوونی شاندێکی 'کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی' بۆ دوورگەی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گوێگرتن لە سەرنج  و پێشنیازەکانی ئۆجەلان لە زاری یەکەمەوە، پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێشتر دەبات و وەک مەهەپە بەشداری لەو سەردانەدا دەکەن. هاوکات لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش، باخچەلی قسەی نوێی هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕەتی کردەوە هیچ جۆرە ناکۆکی و کێشەیەک لەنێوان پارتەکەی و ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیادا هەبێت، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و جەختی لەوەش کردەوە بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانیەتییەکەیان.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی باسی لەوەش کرد بانگەشەکردن لەلایەن ژمارەیەک لە میدیاکانەوە بۆ ئەوەی کە گوایە ناکۆکی لەنێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش هەیە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، بۆ زیانگەیاندنە بە پرۆسەکە و دەڵێت: کارەکانی کۆمیسیۆنەکە گەیشتوونەتە کۆتایی و هیوادارین چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسیی و دیموکراسی بۆ ئەم قۆناغە نوێیە دابنرێت. پێویستە لیژنەکە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلانیش بگرێت.

پێویستە ئەمەش بزانیت: دوای گوتارەکە و چوونە دەرەوە باخچەلی لە هۆڵی فراکسیۆنی پارتەکەی، لەبارەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە تانەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ڕێکاری یاسایی گەیشتووەتە ئەنجام و ئازادکردنی بۆ تورکیا بەخێر دەگەڕێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ