
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی نۆیان دەکرد، بەڵام لە کۆبوونەوەکە باسی مووچە نەکرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، هەر چەندە لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تێدا نەبوو، بەڵام چاوەڕوان دەکرا هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو لە کۆتاییدا سوودانی فەرمانی ناردنی مووچە ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بکات.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئاڤا باسی لەوەکردبوو کە ئەگەر هاتوو ئەمڕۆ چارەنووسی مووچە یەکلای نەکرێتەوە ئەوا مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن دابەش ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانە بۆ چاندنی 4.5 ملیۆن دۆنم گەنم بە بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی و سیستمی ئاودێریی نوێ پەسەند کرد، بڕیاریشی دا وەزارەتی بازرگانی نابێت "هیچ بڕێک گەنم لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی دیاریکراوی وەزارەتی کشتوکاڵ چێنرابێت وەربگرێت".
خاڵە نەرێنییەکان؛ ئەم بریارە زۆر مەترسیدارە بۆ کورد بە بەتایبەت بۆ جووتیارانی کەرکووک چونکە: بەپێی ئەم بریارە ئەمساڵ هیچ بەرهەمێکی گەنمانیان لێ وەرناگیرێت بەو پێیەی زۆربەی زەوییەکانی کورد لەو ناوچانە لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





