هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی چەند ویلایەتێکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە خەڵکی نیویۆرک و سێ ویلایەتیی دیکە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکی نوێ بۆ شارەکانیان.

وێنە گەورەکە: لە  ئەمریکا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت، دەنگدەران بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەڕۆن بە ئامانجی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی نوێ بۆ هەر یەکە لە ویلایەتەکانی نیویۆرک، نیوجێرسی و ڤێرجینا و کالیفۆرنیا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە هەڵبژاردنی نیویۆرکدا سێ کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی دەکەن، زەهران مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، کاندیدی دیموکراتەکانە و یەکەم موسڵمانە بۆ ئەم پۆستە کاندید کراوە. ئەندرۆ کومۆ، کاندیدی سەربەخۆ ترەمپ پشتگیریی لێ دەکات و داوای لە دەنگدەران کرد کە مەمدانی هەڵنەبژێرن. بەپێی ڕاپرسییەکان کێبڕکێی تووند لە نێوان مەمدانی و کومۆ هەیە، هاوکات، کورتیس سلێوا کاندیدی کۆمارییەکانە کە چانسی بردنەوەی ناوبراو لەم هەڵبژاردنەدا لاوازە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە ئەگەری سەرکەوتنی زەهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکان، ترەمپ هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی شارەکەی کردووە. بەپێی ڕاپرسییەکان مەمدانی لە پێشی کاندیدەکانی دیکە.

ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەم هەڵبژاردنە لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە، لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ