نێچیرڤان بارزانی: کاتی وەڵامدانەوەی ناحەزانمان نییە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە کاتی وەڵامدانەوەی ناحەزانمان نییە، ئێمە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان دەکەین. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی جێگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و زیاتر لە 30 هەزار لایەنگر و ئەندامی پارتی، گەورەترین کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 275ی پارتی بەڕێوەدەچێت.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند:  بادینان ناوچەی قوربانیدان و تێکۆشانە، هەموو ماڵێکی ئەو ناوچەیە چیرۆکێکی تایبەتی پێشمەرگایەتی تێدایە. 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد، شانازییەکی گەورەیە مرۆڤ لە حزبێکدا بێت ئەو هەموو دڵسۆزەی هەبێت، با بزانن پارتی و بەهدینان یەک دڵ و یەک گیانن.

- سەرکەوتن هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و بە بینینی ئەو هەموو ژمارە پشتیووانە پارتی، دڵنیام زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ مسۆگەرە. 

- ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە دەستوور جێبەجێ نەکراوە، پارتی لە بەغدا کار بۆ جێبەجێکردنی دەستوور دەکات، هەر پارتیشە گەرەنتی پاراستنی مافی کوردستان بکات. 

لەلایەکی دیکەوە: جێگری سەرۆکی پارتی باسی لەوەشکرد، دەستخۆشییەکی گەرم لە مەسرور بارزانی دەکەم لە بەرامبەر هەموو ئاستەنگەکان، هەر لە کاروانی خزمەتی کوردستان بەردەوامە، هەتا پارتیش هەبێت کار و خزمەت و پڕۆژە بەردەوام دەبن، هێزیش نییە بتوانێت پارتی لە گۆڕەپانەکە بکاتە دەرەوە.

- دەمانەوێت سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکەین، وە هەر پارتییە دەتوانێت پارێزەری هەموو پێکهاتەکان بێت.  




شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ