مەسرور بارزانی: هەزار وتار بە قوربانی یەک کردار بن، وەڵامی نەزانەکانیش هەر بێدەنگییە
- کوردستان
- 4 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگەشەی پارتی لە دهۆک ڕایگەیاند، "هەزار وتار بە قوریانی یەک کردار بن. دەشڵێت، زۆر قسەی ناڕاست و بوختان بە پارتی کراون، بەڵام پێویست ناکات وەڵامیان بدەینەوە، چونکە وەڵامی نەزان، هەر بێدەنگییە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-2025، بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی؛ کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە دهۆک دەستیپێکرد.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند: "پێویست ناکات من وتارم هەبێت، چونکە کرداری ئێمە وتاری ئێمەیە، هێندە کردارمان زۆرە کە ناتوانین ئاوا بە ئاسانی باسی بکەین، دەشڵێم هەزار وتار بە قوربانی یەک کردار بن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام گۆڕانکاریی نوێ لە ناوچەکە ڕوودەدەن، بۆ ئەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان بپارێزین و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین، پێویستە لە بەغدا بین و بەشدارییەکی کارامان لە پەرلەمانی عێراق هەبێت.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، زۆر قسەی ناڕاست و بوختان بە پارتی کراون، بەڵام پێویست ناکات وەڵامیان بدەینەوە، چونکە وەڵامی نەزان، هەر بێدەنگییە."
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی، زۆر لایەن هەوڵیان داوە، هەرێمی کوردستان بە ئامانجەکانی نەگات، بەڵام "بە پشتیوانیی خەڵكی کوردستان، بەردەوام بووین لە کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و ناوەستین".
باسی لەوەشکرد، "بەغدا فشارێکی زۆری لەسەر ئێمە درووست کرد، فشاری ئابووری و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان، پاشان دادگا لە دژی ئێمە بەکارهێندرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا و جەماوەرەکەمان، کوردستان سەرکەوت".
وتیشی: "پارتی لە هەر شوێنێک بێت، ئاشتی و ئاوەدانی هەیە، لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووش کورسی کۆتاکان کەمکرایەوە و پارتی پێداگری لەسەر پاراستنی مافەکانیان کرد، بڕیاری پارتیش هەر ئەوەیە بەرگری لە مافی هەموو ستەملێکراوێک بکات."
دووپاتیشی کردەوە، "زۆرن ئەوانەی دەڵێن هێزی تۆین، بەڵام بینیمان ئەو جێگەیەی پارتی لێ نەبێت، نە هێزی لێیە و نە کەس خۆی دەکاتە قوربانی ئێوە، بۆیە ئەو شوێنەی پارتی لێیە، ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانیشی لێیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






