دیک چەینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
دیک چەینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

دیک چەینی جێگری، پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا و جۆرج بووش سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دیک چەینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا کە بە بەهێزترین جێگری سەرۆکی "مۆدێرنی وڵاتەکە وەسف" دەکرا لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

هۆکارە زانراوەکان؛ دیک چەینی شەوی دووشەممە بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی بەتایبەت هەوکردنی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کۆچی دوایی کرد؛ ئەمڕۆ سێشەممە هەواڵی مردنەکەی لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕاگەیێنرا.

 

زانیاریی زیاتر: چەینی، یەکێک بووە لە بزوێنەرە بەهێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003 لەکاتی جەنگی عێراق، هاوکات بە یەكێک لە بەهێزترین جێگرانی سەرۆك لە مێژووی ئەمریكا دادەنرا.

 

ئەمەش بزانە؛ دیک چەینی جگە لەوەی سیاسەتمەدار بوو هاوکات بازرگانیش بوو، ئەو لە ساڵی 1941 لەدایکبووە، لە ساڵی 2001 تاوەکو 2009 لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بووش جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ