کۆمیسیۆن: 1800 چاودێری نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردن دەکەن
- عێراق
- 4 تشرینی دووەم

ساتی جیاکردنەوەی دەنگی دەنگدەران؛ وێنەکە ئەرشیڤە و هی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ناوی 304 چاودێری نێودەوڵەتی و نزیکەی 1500 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنیش لە ڕۆژی چوارشەممە 5-11-2025 ـەوە، بە مەبەستی دانانی کامێرا و کەرەستەی لۆجستی و تەکنیکیی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەو قوتابخانانەی هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت، وەردەگرێت، هاوکات لە هەر بنکەیەکی دەنگدان سێ کامێرا و هەر وێستگەیەکی دەنگدان دوو کامێرا بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی دەنگدان دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆن ڕاگەیاند: تا ئێستا 304 کەسایەتیی نێودەوڵەتی وەک چاودێر پەسەند کراون کە بەسەر حەوت باڵیۆزخانە و سێ ڕێکخراو و پەیمانگای نێودەوڵەتیدا دابەش بوون. پێشبینیشی کرد، نوێنەرانی كۆمكاری عەرەبی و نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداری لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن هادی زایەر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕوونی کردەوە، 1350 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و 200 ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی لە ئاژانس و کەناڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





