ئاڤا نیوز
گەنجێک بە ناوی بەشدار جەمال، تەمەن 21 ساڵ، ماوەی 24 ڕۆژە لەلایەن هێزێکی ئەمنیی یەکێتییەوە لە قەزای چەمچەماڵ "ڕفێنراوە" و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نییە. خانەوادەکەی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کوڕەکەیان دەکەن و دەڵێن، "دڵەڕاوکێیەکی زۆریان هەیە".
چیرۆکی سەرەکی؛ بەشدار جەمال لە کاتی کارکردنیدا لە کارگەیەک لە ناوچەی بازیان، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە. جەمال کەریم، باوکی بەشدار، چیرۆکی ڕووداوەکەی بۆ ئاڤا گێڕایەوە و وتی: "نیوەڕۆیەک کە کوڕەکەم لە کار بووە، کەسێک تەلەفۆنی بۆ بەڕێوەبەری کارگەکە کردووە و پێیان وتووە کە کاریان بە بەشدارە. کاتێک بەڕێوەبەرەکە لەگەڵی چووەتە دەرەوە، هێزێک پەلاماریان داوە و ڕفاندوویانە."
باوکی بەشدار ئاماژەی بەوەش کرد کە ماوەی 24 ڕۆژە هیچ هەواڵێکیان لەسەر کوڕەکەیان نییە و نازانن لە چ دۆخێکدایە. "نازانین ماوە، مردووە، یان لە کوێیە. سەردانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی یەکێتیمان کردووە، لە کۆمیتە و مەڵبەند، بەڵام بێسوود بووە و تەنها پێمان دەڵێن 'بەسەرچاو' ".
زانیاریی زیاتر؛ عائیشە سەعید، دایکی بەشدار، کە دایکی شەهیدێکیشە، بە گریانەوە باسی لەو ساتە کرد کە هەواڵی "ڕفاندنی" کوڕەکەی پێگەیشتووە. "نیوەڕۆ بوو تەلەفۆنێک هات و وتیان کوڕەکەتان ڕفێنراوە. کەس نازانێت بۆچی و لەسەر چی. من پێشتر کوڕێکم شەهید بووە و بەم کوڕەم دڵم ئۆقرەی گرتبوو، بەڵام ئێستا 24 ڕۆژە دووبارە جەرگم سووتاوە و هەموو ڕۆژێک لە ماڵەکەماندا شیوەنە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ دایکی بەشدار داواکارییەکی سادەی هەیە و بە ئاڤای گوت: "تەنها دەمەوێت بزانم کوڕەکەم لەسەر چی گیراوە و لە کوێیە. خێرتان دەگات ئەگەر تەنها هەواڵێکم پێبدەن. هیچ بەرپرسێکی یەکێتی نەماوە کە لە دەرگای نەدەین، بەڵام تا ئێستا کەس وەڵامێکی دڵخۆشکەری پێ نەداوین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





