ئاڤا نیوز
لەنێو خۆشی و شادی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا، زاوایەک لە ئاکرێ لەپڕ هەستی بە لەدەستدانی هێزی جەستەی کرد و دوای دوو مانگ لە مانەوە لە نەخۆشخانە، دواجار کۆچی دوایی کرد و چیرۆکێکی خەمگینی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕۆژی 14ی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، لە ئاکرێ میهران هەرکی، ئەو گەنجەی کە بە هەزاران هیوا و ئاواتەوە ئامادەکاری بۆ چوونە نێو ژیانی هاوبەشی دەکرد، لە کاتی ئاهەنگی گواستنەوەیدا، تووشی دۆخێکی تەندروستیی نائاسایی بوو. لە کاتێکدا کە لەگەڵ بووکەکەی پێکەوە دەڕۆشتن، میهران هەستی بە بێهێزییەکی زۆر کرد و تەنها توانی بە هاوسەرەکەی بڵێت: "دەستەکانم بە تووندی بگرە، چونکە هێزی ڕۆیشتنم نەماوە."
چی ڕووی دا؟ ئەمە دوایین وتەی میهران بوو پێش ئەوەی بە تەواوی لە هۆش خۆی بچێت و بکەوێتە سەر زەوی. بەر لەوەی بە تەواوی هۆشی لەدەست بدات، ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی لە پەنجەی داکەند و دایە دەستی هاوسەرەکەی و پێی وت: "ئەگەر شتێکم لێهات، با ئەمە وەک ئامانەت و یادگارییەک لە نێوانماندا بمێنێتەوە."
میهران بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە سەنتەری چارەسەری گورچیلە خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە. پشکنینەکان دەریانخست کە تووشی هەوکردن (ئیلتیهاب)ێکی زۆر توند بووە کە سەرجەم دەمارەکانی جەستەی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە توانای جووڵە و ڕۆیشتنی لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر؛ سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان و خستنە ژێر چاودێریی چڕ، وێڕای ئەوەی هاوسەرەکەی بۆ ساتێکیش جێی نەدەهێشت و بە هیوای چاکبوونەوەی بوو، بەڵام دوای نزیکەی دوو مانگ ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکە، میهران هەرکی کۆچی دوایی کرد.
ئەو ماڵەی کە بڕیار بوو ببێتە لانکەی ژیانە نوێیەکەیان، هەرگیز میهران و هاوسەرەکەی پێکەوە تێیدا نەژیان، و ئەڵقەکەی بووە تەنها یادگارییەک لە چیرۆکێکی خۆشەویستی کە بە تراژیدیایەکی گەورە کۆتایی هات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





