شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، " ئەو ژمارە تەلەفۆنەی نامەی بۆ شادی نەوزاد ناردووە، ژمارە تەلەفۆنی کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتییە و لە کەرکووکە."

 

وێنە گەورەکە؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە 12ـی 8ی ئەمساڵ دەستگیرکراوە، لەسەر یەک سکاڵا پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هاوکات نزیکەی 80 سکاڵای تریشی لەسەر تۆمار کراوە.


سزای شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقییە کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد پەرلەمانتاری پێشووی کورستان، ئێستاش لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لە ژوورێکی تاکەکەسی حوکمەکەی بەسەر دەبات.


زانیاریی زیاتر؛ تاوەکو ئێستا دەستەی مافی مرۆڤ سێجار  لە زیندان سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیان کردووە.


لێدوانی فەرمی؛ سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی مافی مرۆڤ بە ئاڤای گوتووە، لە دوایین سەرداندا شاسوار عەبدولواحید بە دەستەکەی گوتووە، "کەیسەکەم سیاسییە، ئەو ژمارە تەلەفۆنەی نامەی بۆ شادی نەوزاد ناردووە، ژمارە تەلەفۆنی کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتییە و لە کەرکووکە، ناوی کەسەکەشی گوتووە."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ