لە بەغدا لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی تەقینەوە ڕوویدا؛ گیان لەدەستدان هەیە

شەیری بکە لە:
لە بەغدا لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی تەقینەوە ڕوویدا؛ گیان لەدەستدان هەیە

ئەو سێ ئەندامەی حەشد کە گیانیان لەدەست دا

ئاڤا نیوز

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بارەگەیەکی حەشدی شەعبی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەک ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی حەشد گیانیان لەدەستدا، هۆکاری تەقینەوەکەش بۆ پاشماوەی ئەو تەقەمەنییە سەربازییانە دەگەڕێتەوە کە لەکاتی هێرشەکانی دژی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

وێنە گەورەکە: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەشدی شەعبی گیانلەدەستدانی ئەندامێک و برینداربوونی دوو ئەندامی هێزەکانیانی  لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی تەکنیکی لە ناوچەی جەرف نەداف ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشدابوو، ڕووداوەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی حەشدی شەعبی ئەمشەو ڕاگەیێنراوێکی دیکەی لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاو کردەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێ ئەندامی هێزەکانیان لە ناوچەی جەرف نەدافی بەغدا لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی سەربازیی کۆکراوە لە هێرشەکانی دژی داعش، گیانیان لەدەستداوە و سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا بەخاک دەسپێردرێن.

 

میدیای عێراقیش دەڵێت، تەقینەوەکە لەکاتی کاری تیمەکانی بەشی تەقەمەنی ڕوویداوە کە هەوڵیانداوە پاشماوەی تەقەمەنییەکان پووچەڵ بکەنەوە، لە ئەنجامیشدا تەقینەوەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە جگە لە گیان لەدەستدانی سێ کەس، حەوت ماڵی نزیک لەو بارەگایەش زیانیان بەرکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ