کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک

شەیری بکە لە:
کەسێکی موسڵمان بووە سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک

زوهران مەمدانی

ئاڤا نیوز

 

زوهران مەمدانی، کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و وەک سەرۆک شارەوانی نیویۆرک هەڵبژێردرا.

 

بۆچی گرنگە: مەمدانی تەمەن 34 ساڵ بە بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتیی شارەوانی نیویۆرک بووە یەکەم کەسی موسڵمان لە مێژووی نیویۆرکدا  ئەم پۆستە بەدەستبهێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە هەڵبژاردنی نیویۆرکدا سێ کاندید کێبڕکێان لەسەر پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکە کرد، زوهران مەمدانی تەمەن 34 ساڵ، کاندیدی دیموکراتەکان بوو، ئەندرۆ کومۆ، کاندیدی سەربەخۆ بوو، هاوکات، کورتیس سلێوا، کاندیدی کۆمارییەکان بوو. مەمدانی توانی بەسەر هەموویاندا سەربکەوێت  و پۆستەکە وەربگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ