خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

هاونیشتمانییەک لەکاتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ ڕۆژ پشوو دەداتە ئەو قوتابی و فەرمانبەرانەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەخوێنن یان دەوام دەکەن، ئەمەش  بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوکاری و کارئاسانی بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: د.توانا نەجەف وتیشی، بە نووسراو گشتاندنمان بۆ سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە و ئاگادارمان کردوونەتەوە، ئەمەش بۆ بەشداریکردنی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانەیە، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

 

زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی 1-11-2025 تاوەکو 15-11-2025، واتە 15 ڕۆژ ڕێگەپێدان بەو قوتابیانە دەدات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، ماوەکەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

 


باکگراوند: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ