ڕۆژنامەیەکی نزیک لە ئاکپارتی وەڵامی باخچەلی دەداتەوە: "با شاندەکەی پەرلەمان نەچێتە ئیمرالی"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تشرینی دووەم

دەوڵەت باخچەلی
ئاڤا نیوز
(یەنی شەفەق) کە نزیکترین ڕۆژنامەیە لە ئاکپارتی، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی ئەردۆغان کە ڕۆژی سێشەممە وتی "با شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە بچێتە ئیمراڵی"، ئەمڕۆ وەک مانشێتی سەرەکی و لە لاپەڕەی یەکەم بە گەورەیی نووسیوویەتی "با کۆمیسیۆنەکە نەچێتە ئیمراڵی".
وێنە گەورەکە: یەکێک لە داواکارییە بەردەوامەکانی دەمپارتی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسییە بۆ لای ئۆجەلان و ڕۆژی سێشمەممەش دەوڵەت باخچەلی گڵۆپی سەوزی بۆ ئەمە هەڵکرد. کەچی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بە تووندترین شێوە دژی ئەمە دەوەستێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی یەنی شەفەق لە ژمارەی ئەمڕۆ 5-11-2025 بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە زۆربەی بەشداربووانی ڕاپرسییەک دژی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنەکەن بۆ لای ئۆجەلان، لە لاپەڕەی یەکەم وەک مانشێتی سەرەکی نووسیوویەتی "با شاندی کۆمیسیۆنەکە نەچێتە ئیمراڵی".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە بەمجۆرە لەلایەن ڕۆژنامەکەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و ژمارەیەک لە چاودێرانی سیاسی وای بۆ دەچن ئەمە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو پارتە هاوپەیمانە دەردەخات لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر دوێنێ باخچەلی ڕەتی کردەوە هیچ جۆرە ناکۆکییەک لەنێوان ئەوان و ئاکپارتیی هاوپەیمانیاندا هەبێت و بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانییەتییەکەیان.
پێویستە ئەمەش بزانیت: یەنی شەفەق ئاماژەی بەوە داوە ڕاپرسییەکە لەلایەن کۆمپانیای ڕاپرسیی ئارێدا سورڤەی مانگی ڕابردوو بە بەشداری 1100 کەس ئەنجام دراوە. لە سەدا 76.7ی بەشداربووان دژی چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە وەستاونەتەوە بۆ لای ئۆجەلان و پێیانوابووە زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت. لە بەرامبەردا تەنیا لە سەدا 23.3ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە لەگەڵ ئەوەدا بوون شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممە باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە و لە زاری یەکەمەوە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی بگرێت. ئێمە وەک مەهەپە ئامادەین بۆ ئەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





