بڕیارێک لە دادگای پێداچوونەوەی کوردستانەوە لەبارەی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و ڕووداوەکەی لالەزار
- کوردستان
- 5 تشرینی دووەم

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی دەستگیرکراوی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای تیمی پارێزەرەکانیان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی کرد سەرجەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانی لاهوور شێخ جەنگی و چوار کەسی دیکەیان بۆ ڕەوانە بکەن کە لە چوارچێوەی ڕووداوەکانی لالەزار دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: 22ی ئاب هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بەهۆکاری ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، دەوری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی و بارەگای سەرەکی بەرەی گەلیان لە هۆتێل لالەزار دا و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و هێزی دووپشکی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا و لە ئەنجامیشدا لاهوور شێخ جەنگی و دەیان کەسی دیکە دەستگیرکران، ڕووداوەکە لە ئاستی کوردستان و عێراق کاردانەوەی لێکەوتەوە.
نووسراوی فەرمی: دادوەر محەممەد مستەفا مەحموود، سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو نووسراوێکی ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی کردووە و تێیدا دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەریەکە لە (لاهوور جەنگیی بورهان، برایان وۆڵسن، دڵشاد عەبدوڵڵا حەمە و شەرام ڕەفیق ئەمین و پۆڵاد جەنگی بورهان)مان بۆ بنێرن بۆ کاری پێویست.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەریشدا دادوەر پشتیوان تاهر محەممەدئەمین دادوەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە واژۆی لەسەر نوسراوەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان کردووە و نووسیویەتی، داوا لە ئاسایشی سلێمانی دەکات (مطالعە) -کۆنووسێک لەسەر ئەو بابەتە ئامادە بکات تا دواتر پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوەی کوردستان بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: نووسراوەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە، دوای ئەوە هات کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگیی و دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی لالەزار، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی دادگاکەیان کردبوو، ئاماژەیان بەوەکردبوو، مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، سێجار چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی کردووە لەبارەی بریکارەکانیان (لاهوور شێخ جەنگیی، پۆڵاد شێخ جەنگی، برایان وۆڵسن، شەرام ڕەفیق ئەمین، دڵشاد عەبدوڵڵا حەمە و هاوڕێیانیان)، بەڵام داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە و ئەوەش پێشێلکاریی یاسایە.
تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگیی و دەستگیرکراوانی لالەزار، چوار پێشێلکاریی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییان دیاریکردووە، ئەوانیش بریتیین لە:
یەکەم: دادوەریی لێکۆڵینەوە وتەی لە 160 تۆمەتبار وەرگرتووە کە لەناویاندا ئەوانە هەن ئێمە پارێزەریانین بەڵام بەبێ پرسکردن بە بریکارەکانیان نووسیونانە تۆمەتبار دەڵێت "لە کاتی ئێستادا پارێزەرم ناوێت"، ئەوەش پێچەوانەی ماددەی 123ـیە لە یاسای بنەماکانی دادوەریی کە نابێت دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیار یان کارێک لە بەرژەوەندی لایەک لەسەر حسابی لاکەی دیکە بدات.
دووەم: زیاتر لە 40 ڕۆژە داوا دەکەین هەریەکە لە (ڕێبوار حامد حاجی غالی، کاروان هیدایەت، ئەحمەد فاتح مەحموود و موحسین عەبدوڵڵا ئیسماعیل) ببینین تا ئەو نوسراوە واژۆ بکەن و بەهۆیەوە ئێمە ببینە پارێزەریان، بەڵام ئاسایشی سلێمانی لەسەر داواکارییەکەمان دەنوسێت ئەوان نایانەوێت پارێزەریان هەبێت، ئەمەش پێشێلکارییە چونکە بەگوێرەی یاسا تۆمەتبار دەبێت بچێتە بەردەم دادوەر خۆی بڵێت پارێزەری دەوێت یان نا، بەڵام دادوەری لێکۆڵینەوە ئەو داواکارییەشی ڕەتکردووەتەوە.
سێیەم: دادوەر عەبدولعەزیز ئەحمەد، جێگری داواکاری گشتی بە نوسراوی فەرمی داوای کردووە لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت کە چۆن سەرۆکی حیزبێک بە هێزی حیزبییەوە هێرشدەکاتەسەر حیزبێکی دیکە؟، ئێمەی تیمی پارێزەران داوامان کرد ئەم داواکارییەش لە پەڕاوی لێکۆڵینەوەدا جێگەی بکرێتەوە بەڵام دادوەری لێکۆڵینەوە ئەم داواکاریەشی ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش دژی یاسای بنەمای دادوەرییە کە دەبێت دادوەری لێکۆڵینەوە هەموو بەڵگەکانی پەیوەست بە بابەتەکە بە هەند وەربگرێت.
چوارەم: داوامان کردووە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە لە ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ پۆلیس بگوازرێتەوە، چونکە دەزگای ئاسایشی سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و بەڕێوەبەری ئاسایش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە و هەموو پلەدارەکانی دیکەی ئەم دەزگایەش لەناو یەکێتییدا پۆست و پێگەیان هەیە، بەڵام دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش ئەم داواکارییەشی ڕەتکردووەتەوە، ئایا چۆن دەکرێت دەزگایەک لێکۆڵینەوە لە بابەتێک بکات کە خۆی تیایدا لایەندارە و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو دەزگایە ئەندامی حیزبێک بن کە خۆی لایەنێکی دۆسیەکەیە.?
لەسەر ئەو بنەمایەش تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگیی و دەستگیرکراوانی لالەزار، داوایان لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان کرد دەستوەردان لەم بابەتەدا بکات و بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش پوچەڵ بکاتەوە، چونکە بڕیارەکانی دادوەری ئاسایش دژی یاسای بنەماکانی دادوەرییە، داواش دەکەن ئەم دۆسیەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی یاسایی خۆی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






