مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێ لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە و پێی دڵخۆشم
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم
ساتی وتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی ڕێڕەوی ژیان لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی (ڕێڕەوی ژیان) ڕایگەیاند، "ئەوەی منی دڵخۆش کردووە دروستبوونی ئەو متمانەیە کە خەڵک بە حکومەت هەیەتی، هەروەها ئەو پەیوەندییە تەندروستەی لەنێوان کەرتی تایبەت و حکومەت دروست بووە".
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" لە هەولێر دانا؛ پرۆژە گەورەکە شوێنی کۆبوونەوەی ئاو و ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێک، بۆ ناوچەیەکی جوان و گەشتیاریی و سەرنجڕاکێش لە هەولێر دەگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی؛ سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەوەی منی دڵخۆش کردووە ئەوەیە دروستبوونی ئەو متمانەیە کە خەڵک بە حکومەت هەیەتی، هەروەها ئەو پەیوەندییە تەندروستەی لەنێوان کەرتی تایبەت و حکومەت دروست بووە. ئەم هاوکاری و پشتیوانییەی هاوڵاتییانی کوردستان وا دەکات ئێمە زیاتر پشتئەستوور بین لە دایبینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاونیشتمانیان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی "هەمیشە ئامانجمان ئەوە بووە لە پەرەپێدانی شار و پەرەسەندنیان هاوسەنگی هەبێت، بەوەی تەنیا بایەخ بە سەنتەری شارەکان یان تەنیا چەند گەڕەک و ناوچەیەک نەدرێت، هەر بۆیەشە دەبێت جیاوازی گەڕەکەکان کەم بکرێتەوە و لە گەشەکردنی شارەکاندا بەپێی تایبەتمەندی بایەخ بە گشت ناوچەکان بدرێت و لە خزمگوزارییەکانی ژیان وەک یەک سوودمەند بن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





