مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: لە ڕۆژانی داهاتوو پرۆژەی نوێمان دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان لە شاری هەولێر وەڵامی پرسیارێکی عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیای دایەوە و ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی داهاتوو پرۆژەی نوێمان دەبێت."

 

وێنە گەورەکە؛ کردنەوەی دەیان پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان، مەسرور بارزانی، بووەتە جێی سەرنج و گفتوگۆی گەرمی نێو خەڵک و میدیاکان. ئەم جوڵە خێرایەی ئاوەدانکردنەوە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە و وای کردووە پرسیارێکی نوێ ببێتە بەشێک لە گفتوگۆی ڕۆژانەی هاوڵاتییان: "ئاخۆ سبەی سەرۆکوەزیران چ پرۆژەیەک دەکاتەوە؟".

 

لێدوانی فەرمی؛ پەیامنێری ئاڤا لێی پرسی: سبەیت کردووەتە ترێند و هەر ڕۆژە و پرۆژەیەکی نوێ دەکەیتەوە، ئەی سبەی چ پڕۆژەیەکت هەیە؟ لە وەڵامدا مەسرور بارزانی بەدڵخۆشی و دەم بە پێکەنینەوە گوتی: نازانم سبەی بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوو پڕۆژەی نوێمان دەبێت.

 

لەلایەکی دیکە؛ لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە: لەناو سۆشیاڵ میدیای کوردی و عەرەبیشدا بووەتە تردێند، بەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەر پرۆژەیەک دەکاتەوە دەبێت گووگڵ دووبارە نەخشەکانی ئەبدەیت و نوێ بکاتەوە، سەرۆکوەزیران گوتی: هیوادارین بەردەوام بین، بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان و ئەو متمانەیەی کە پێیان داوین ئێمەش ئەرکی خۆمانە کە بتوانین زیاتر خزمەتیان بکەین".

 

ئەمەش بزانە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 5-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "ڕێڕەوی ژیان" لە هەولێر دانا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ