عێراق ئەزموونێکی دیکەی سەرکەوتووی کوردستان دووبارە دەکاتەوە؛ مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە ئەلیکترۆنی

شەیری بکە لە:
عێراق ئەزموونێکی دیکەی سەرکەوتووی کوردستان دووبارە دەکاتەوە؛ مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە ئەلیکترۆنی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی

ئاڤا نیوز

عێراق هەنگاوێکی نوێی بەرەو وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەنێت و مۆڵەتی شۆفێری بەمزووانە دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی، ئەمەش دووبارەکردنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی هەرێمی کوردستانە لەم بوارەدا، کە چەندین ساڵە پێشەنگ بووە لەم سێکتەرەدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی 2022، سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کاراکردنی ئەو سیستەمەی بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمیانە ناوبرد.

لێدوانی فەرمی: حەسەن خەتیب، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری زیرەکیی دەستکرد و پەیوەندییەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، وەرچەرخانی دیجیتاڵی هەنگاوی ڕوونی بڕیوە و خێراکردنی مامەڵەکانی بەدوادا هاتووە، لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە مۆڵەتی شۆفێری بەمزووانە دەبێتە ئەلیکترۆنی.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی خەتیب، وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراقدا هێشتا لە سەرەتایدایە و بەڕوونی دیارە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەکەن."گوتیشی: "مامەڵەی بێ کاغەز لە فەرمانگە حکومییەکان بەو شێوەیە خۆی وەرچەرخانێکی دیجیتاڵییە."

ئەمەش بزانە: دەوڵەتی عێراق تاوەکو ئێستا چەندین ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا دووبارە کردووەتەوە، کە هەندێکیان زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان خراونەتە خزمەت هاونیشتمانییان، دیارترینیشیان دانانی کامێراکانی چاودێری خێرایی و کارپێکردنی سیستەمی سمارت میته‌رزی کارەبایە، كه‌ پێوه‌ری زیره‌كی پێ دەگوترێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ