سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکین بە پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبەخشێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکین بە پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبەخشێت

پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا میدالیای پۆشکینی بە پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران، کەسایەتیی دیاری کورد و جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کورد بەخشی.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕۆژی یەکگرتوویی نیشتمانیی ڕووسیا، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کە لە کۆشکی کرێملن بەڕێوەچوو، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا میدالیای پۆشکینی بە چەندین زانا و ڕۆشنبیری جیهان بەخشی، لەنێویاندا پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران، وەک وەرگێڕ و مێژوونووسی دیاری کوردستان خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "بە بانگهێشتنامەی فەرمیی وڵاتی ڕووسیا وەک کوردێک بەشداریی ڕێوڕەسی بەخشینی خەڵاتی پۆشکینم کرد، کە لەلایەن ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە ڕێکخرابوو و لە پای ڕێزگرتن لە بەرهەم و نووسینەکانم بە زمانی ڕووسی و کوردی نووسینەوەی مێژووی وڵاتان.

لەلایەکی دیکەوە: د. دانەر ئەبوبەکر، لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، وەک نوێنەرایەتیی حکومەت بەشێکین لەو پێشنیازانەی بۆ ئەم کارە گرنگ و مێژووییانە دەکرێن، کە خزمەت بە کورد و کوردستان و پسپۆڕانی ئەم بوارە دەکات، پێزانینی تایبەتمان بۆ ماکسیم ڕووبین، کۆنسوڵی گشتیی ڕووسیا لە کوردستان هەیە، کە لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.

زانیاریی زیاتر: پڕۆفیسۆر د. ڕەشاد میران یەکەم کەسایەتیی کوردە، کە هاوشانی کەسیاتییەکانی جیهان ئەم خەڵاتە وەردەگرێت و بەم بۆنەیەوەش یەکێتی نووسەرانی کورد پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو دەکات.

باکگراوند: خەڵاتی پۆشکین لە ساڵی 1999ـەوە پێشکەش بەو کەسایەتییانە دەکرێت، کە لە بوارەکانی کولتووری، هونەری و زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشداریی کاریان لە لێکۆڵینەوە، پاراستن و بەناوبانگکردنی فەرهەنگ و کولتووری گەلی ڕووسیادا هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ