دوایین نامەی گەنجە کوردە سووتێندراوەکەی لالەزار بۆ دایکی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوێنێ تەرمی ڕێکار، ئەو گەنجە کوردەی لە ناوچەی لالەزار بە شێوەیەکی دڵتەزێن سووتێنرا، ڕادەستی دایک و باوکی کرایەوە. ئەم ڕووداوە هەمووانی تاساند، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی دوایین نامەی دەنگی ڕێکار بۆ دایکی، بووە خەم و پەژارەیەکی قووڵ لەنێو دڵی خێزانەکەی.

چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، کە چەند کەسێک کوژران و تەرمەکانیان سووتان، ناسنامەی یەکێک لە تەرمە سووتاوەکان لەلایەن پزیشکی دادی سلێمانی ئاشکراکرا و دوێنێ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بینراو و بیستراو: دوایین نامەی دەنگی ڕێکار، کە پەیامێکی سادە و لە هەمان کاتدا پڕ لە سۆز بوو، بووە تاکە یادگاری بۆ دایکی. ڕێکار لە نامە دەنگیەکەدا بە دایکی وتووە: "دایە غەریبیت دەکەم"! ئەم وشانە لە کاتێکدا کە ئیتر ڕێکار لە ژیاندا نەماوە، زامێکی قووڵتری لە دڵی دایکیدا دروست کردووە. ڕێکار ڕۆیشت و دایکی بۆ هەمیشە غەریب کرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ